زانیاری

زانیاریەکی پوخت دەربارەی کتێبخانەی ناوەندی

  • شوێنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ لە کوێیە؟

کەمپی نوێ – پشتی بەڕێوەبەرایەتی ئای تی، یان پشتی کافیتریای ناوەندی.


  • چۆن دەگەیتە کتێبخانەی ناوەندی لە کەمپی نوێدا؟

بە پاسی ڕاپەڕین یان بە ئۆتۆمبێل.


  • چۆن پەیوەندی ئەکەیت بەکتێبخانەی ناوەندییەوە؟

ژمارە تەلەفۆن : ٠٧٤٨١٠١٠٣٩٩

ناونیشان: ڕێگای تاسڵوجە – ڕاپەڕین - سلێمانی-هەرێمی کوردستان-عێراق.


  • چۆن بەدوای سەرچاوەدا دەگەڕێیت لە کەتەلۆکی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆدا؟

c-library.univsul.edu.iq


  • ئایا کتێبخانە تەکنەلۆجیای سەردەم بەکاردێنێت؟

بەڵی،

تەکەنۆجیای ئاڕ ئێف دی بەکاردەهێنێت و سیستمی کارگێڕی کتێبخانە کۆها(Integrated Library System-koha)

و دیجیتاڵ وکۆپیکردن.



ڕێساکان


بوون بە ئەندام، یاخود سودمەند کتێبخانەی ناوەندی

بۆئەوەی ببیت بە سودمەند / ئەندام:

  • سەردانی کتێبخانە بکە، پرسیار لە کارمەندی ئای تی یان مەکتەبی بۆ دروستکردنی ئەژمار بکە.

  • ناوی سیانیت بە ڕێنوسی ئینگلیزی بنووسە وەک چۆن لە زانکۆ لاین یان پاسپۆرتەکەت نووسراوە.

  • پێویستە ئەندام ( سودمەند/ خوێنەر)، ناونیشانی تەواوو زانیاری  خۆی دەستەبەر بکات.

  • پێویستە ئەندام ( سودمەند/ خوێنەر) پەیڕەوی ڕێساکان بکات.





کارتی کتێبخانە

  • هەموو ئەندامێکی زانکۆی سلێمانی دەتوانێت کارتی کتێبخانە بەدەست بهێنێت.

  • بۆتۆمارکردن، بەفەرمی فۆڕمێکی خۆناساندن داوادەکرێت، ئەگەر ناونیشانت ڕوون نەبوو، پێویستە کۆپییەک لە شوێنی نیشتەجێ بوون هەبێت.


بۆ بەدەستهێنانی کارتی کتێبخانە، تکایە ئەم بەڵگەنامانە ئامادە بکە:

  • کارتی ئەندامێتی زانکۆی سلێمانی یان پێناسەی باری شارستانی، یاخود پاسپۆرت

  • هەر کەسێک کە خۆی تۆمار دەکات، کارتی کتێبخانە بەناوی خۆیەوە دەبێت وکەسێکی دی ناتوانێت بەکاری بهێنێت.

  • بەواژۆکردنی کارتی کتێبخانە، سودمەند ڕەزامەندی پیشان دەدات بەرامبەر ئەو ڕێنماییانەی، کە بۆی دیاریکراوە.

  • بەگوێرەی یاسای تایبەتی، زانیارییەکانی سودمەند بە ئەلەکترۆنی پارێزراوە، تەنیا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.



بزر بوونی کارتی کتێبخانە

  • تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبەشی خواستن بۆ بلۆککردنی ئەژمارەکەت بکە.

  • هەتا ئەژمارەکەت بەربەست (block)دەکرێت، تۆ بەرپرسی لە هەر بە هەڵە بەکارهێنانێکی کارتی کتێبخانەکەت.

  • بۆهەر گۆڕانکارییەک لە ناو یاخود ناونیشان، تکایە پەیوەندی بە بەشی خواستنەوە بکە بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک.

  • بۆ بزرکردن یان دڕاندنی کارتی کتێبخانە، سزای پێنج (٥) هەزار دیناری عێراقی  وەردەگیرێت بۆ جێگرتنەوەی کارتەکەت.




چۆنیەتی گەڕان بەدوای سەرچاوەی کتێبخانەدا


  • ئەندام ( سودمەند/ خوێنەر)  دەتوانێت لەڕێگەی پێڕستی ڕاستەوخۆ( OPAC) بەدوای سەرچاوەی کتێبخانەدا بگەڕێت.

c-library.univsul.edu.iq

  • ئەندام ( سودمەند/ خوێنەر) دەتوانێت بۆ سەرچاوە کان لە ڕێگای: کلیلەوشە، نووسەر، ناونیشان، بابەت، ژمارەی داواکراو یان ژمارەی پێوانەیی نێودەوڵەتییەوە بگەڕێت.

  • پێویستە سودمەند یونیکۆد بۆسەرچاوە کوردییەکان بەکاربهێنێت.







پێکهاتەی کتێبخانەی ناوەندی


بەشی کارگێڕی وگەشەپێدان

  • بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی وچاپخانەی زانکۆ.

  • یاریدەدەری بەڕێوەبەری کتێبخانە.

  • بەشی ژمێریاری.

  • ڕێکخستن و هەڵبژاردنی کارمەند، دابەشکردن وڕاهێنان.

  • کارگێڕی بودجە (جگە لەبودجەی سەرچاوە بەدەستهاتووەکان).

  • بەرپرسیارێتی ڕێکخراوی گشتی.

دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی کۆمەڵەی سەرچاوەکان

  • گەشەپێدانی کۆمەڵەی سەرچاوەکانی ژێدەر(مراجع) بۆ کتێبخانەی کۆلێج وفاکەڵتییەکان، دابینکردنی سەرەکیترین بابەتی کتێبخانە، فێرکردن، بابەتەکانی توێژینەوەی زانکۆیی.

  • پرۆسەی دابینکردن بۆهەموو جۆرە کتێب داواکردنێک، پەیوەندیکردن بە کتێب فرۆشانەوە، تۆمارکردن، هەژمارکردن (جرد)، بەدواداچوون، پسوڵە وکۆنترۆڵکردنی بەخشین وهاوکاری (منحە).


پێڕست وپۆڵێن   

  • بەکارهێنانی مارک ٢١.

  • بەکارهێنانی ڕیکۆردی داتابەیسی نێودەڵەتی.

  • پێڕستکردنی ڕەسەن.

  • دەستبەسەراگرتنی ناواخن.

  • گەیاندنی ڕیکۆردی بیبلیۆگرافی بە ئاڕئێف ئای دی بۆ ڕیکۆردە نوێیەکان.

  • بەکارهێنانی سیستمی پۆڵێنی دێوی دەیی.


بەڕێوەبردنی ئۆپاک


  • دیزانی ئۆپاک، ستراتیژی تەکنیکی گەیاندن.

  • سەرچاوەی چاپکراوو ئەلەکترۆنی لەهەمان کەتەلۆکداو پێدانی هەواڵی نوێی کتێبخانە بە سودمەندان.

  • ئاماژەکردن بە پێشنیاری سودمەندان.



سودمەندو سەرچاوە بەڕێوەبردن

  • خواستن و فایلی سودمەندان

  • خواستن وگەڕاندنەوە، نوێکردنەوە، گلدانەوە(حجز)، نوێکردنەوە، سزادان

  • بەڕێوەبردنی ئاڕ ئێف ئای دی بۆ ئەو سەرچاوانەی لەوبەشەدایە.

  • ڕێنمای و خزمەتگوزاری.

  • یارمەتیدانی سودمەند (ئەندام/ خوێنەر).

  • ئەژمارکردن (جرد).

  • چاککردنەوەی سەرچاوەکان وبەرگتێگرتن.


I T ئای تی، تەکنەلۆجیای زانیاری

بەڕێوەبردنی گشتی ئای تی کۆها، لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری) زانکۆوە دەبێت.

ئەو کێشانەی کتێبخانە، کە پەیوەندی بە ئای تی یەوە هەیە: ئۆپاک، داتابەیس، سەرجەم ئەوبابەتانەی بە ئایتییەوە بەستراون.

ڕێکخستنی خزمەتگوزاری تایبەتی ئای تی بۆ سودمەندان ( ئەندام/ خوێنەر).




ئەرکەکانی ئەدمینی کۆها


خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی خوێنەر/سودمەند.

جیاکردنەوەی گروپە جیاوازەکانی سودمەندانی زانکۆ، کۆلێجەکان.

گونجاندنی چالاکیەکانی کتێبخانە لەگەڵ زانکۆ.

هاوکاریکردنی گەشەپێدانی کۆمەڵەیی.

دروستکردنی پەیوەندی وهەمئاهەنگی لەگەڵ پێشانگا نێودەوڵەتی وناوخۆییەکان ودەزگاکانی بڵاوکردنەوەو هەوڵدان بۆدەستەبەرکردنی زۆرترین

سەرچاوە بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ.



هەنگاوەکانی داهاتوو:

  • دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامە گرنگەکان

  • دروستکردنی کۆمەڵەیەکی دیجیتاڵی بە بەکارهێنانی سۆفتوێری تایبەت وەک گرینستۆن(greenstone)..هتد

  • کتێبخانەی دیجیتاڵی.

  • دۆزینەوەی سەرچاوە ئەلەکترۆنییەکان.

  • دابینکردنی نوسراوە ئەلەکترۆنییەکان بەشێوەیەکی یاسایی.

  • بەشداریکردنی کەتەلۆکی جیهانی.

  • بەبازاڕکردنی زانیاریی.



دیجیتاڵکردن و کۆپیکردن

  • سکانکردن: نهۆمی یەکەم (هێشتا سکانکردن لەلایەن سودمەندەوە بەکارنایەت).


  • نێوەندی کۆپیکردن: نهۆمی یەکەم.

  • ڕێساکانی کۆپیکردن:

  1. تێزەکان (نامەی زانکۆیی)، پەخشنامەکان و ژێدەرەکان (ڕێفرنس- مراجع) کۆپی دەکرێت.

  2. هەر سودمەندێک دەتوانێت کۆپی پێنج(٥) لاپەڕە بکات بۆ هەر سەرچاوەیەک.

  1. لەدوای ئەوژمارەیەوە، پێویستە سودمەند کارتی کتێبخانە وەک بارمتە بەجێ بهێڵێت ولەدەرەوەی کتێبخانە کۆپی بکات.

 

نوێکردنەوەو وەبیرهێنانەوە

نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی سەرچاوە:

  • دەتوانرێت سێ جار ماوەی خواستن نوێ بکرێتەوە.

  • بە ئەژماری کتێبخانە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە.

  • لە بەشی خواستن لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ.


ناتوانیت نوێکردنەوە ئەنجام بدەیت ئەگەر:

  • خوێنەری دی سەرەی گرتبێت بۆ هەمان سەرچاوە.

  • تەنیا یەک تیراژ لەو سەرچاوەیە هەبێت.

  • لە کاتێکدا ئەژمارەکەت بلۆک کرابێت.





ڕونکردنەوەی تێبینیەکان بە پۆستی ئەلەکترۆنی


  • تکایە لە لیستی زانیارییەکاندا ناونیشانی ئیمەیلی خۆت تۆماربکە وەک هاوکاری بۆ کتێبخانەی زانکۆ کە هەڵدەستێت بە ناردنی ئیمەیل بۆ ئاگادارکردنەوەت سەبارەت بەو سەرچاوانەی وەرتگرتوە.

  • خوازیارین ڕۆژانە ئاگاداری کاتی گەڕانەوەی سەرچاوە وەرگیراوەکان بیت.


خواستنی سەرچاوە

  • ئەگەر دەتەوێت سەرچاوە بخوازیت، پێویستت بەکارتی کتێبخانە هەیە.

  • بۆ خواستنی سەرچاوە لەشوێنە بەردەستکراوەکانی کتێبخانەی ناوەندی، پەیوەندی بە بەشی خواستن لە نهۆمی یەکەم بکە.

  • سەرچاوەی داواکراو لە تاخچنە (رفوف) داخراوەکانەوە ئەتوانرێت لە بەشی خواستن لەشوێنی کۆمەڵەی خود خزمەتگوزاری کۆبکرێتەوە. لێرە دەتوانیت هەموو ئەو سەرچاوانە بدۆزیتەوە کە داوات کردوە لە تاخچنە داخراوەکانەوە هەروەها ئەو سەرچاوانەی کە ئامادەکراون بۆ خواستن.


ماوەی خواستن

  • پێنج ڕۆژ بۆ خوێندکار.

  • یەک هەفتە بۆ مامۆستا، توێژەرو سەرپەرشتیار.

  • سێ ڕۆژ بۆ فەرمانبەران.

  • یەک تا سێ ١-٣ سەرچاوە ڕێگاپێدراوە بۆ خواستن بۆ خوێندکاران.

  • چوار (٤) سەرچاوە ڕێگاپێدراوە بۆ خواستن بۆ توێژەران.

  • پێنج (٥) سەرچاوە ڕێگاپێدراوە بۆ مامۆستایان

  • سەرچاوەکانی ژێدەر(ڕێفرێنس – مراجع)، پەخشنامەکان(گۆڤار، ڕۆژنامە، نامیلکە)، تێزەکان(نامەی ماستەرو دکتۆرا) خواستنی دەرەکییان نیە.



گەڕاندنەوەی سەرچاوە

  • ئەگەر بکرێت، سەرچاوەکانت لەکوێ وەرگرتوە لە کتێبخانەی ناوەندی، بیگەڕێنیتەوە بۆ هەمان شوێن. خود ئامێری گەراندنەوە لە تەنیشت دەرگای سەرەکی دایە

  • بەشی خواستن

  • تەلەفۆن ١٢٠٣

  • شوێن  نهۆمی یەک


کاتی کارکردن:


  • ٨: ٣٠ پێش نیوەڕۆ تاکو ١:٥٠ دوای نیوەڕۆ

  • تەنیا ڕۆژانی پێنج شەممە  لە ٨:٣٠  پێش نیوەڕۆ تاکو ١٢:٣٠ دوای نیوەڕۆ

  • شەممە وهەینی پشوی فەرمییە کتێبخانەی ناوەندی داخراوە




سزای سەرپێچی نەگەڕانەوەی سەرچاوە لەکاتی خۆێدا

  • تکایە لەبیرت بێت لەکاتی خۆیدا سەرچاوە خوازراوەکان بگەڕێنیتەوە یان نوێی بکەیتەوە




تێبینی: زۆرینەی جار، سەرپێچییەکان لە دەسپێکی دەوامەوە دەنێرێن ڕۆژێک دوای ماوەی بەسەرچوون


سزای دواخستنی سەرچاوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

  • یەک هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر سەرچاوەیەک لەیەکەم ڕۆژی ناردنی تێبینی دواخستنەوە

  • دوو هەزار دیناری عێراقی بۆهەر سەرچاوەیەک بۆ دووەم تێبینی دواخستن


بۆ خواستنی سەرچاوە کورت خانەیەکان ئەم ڕێنمایانە بەکاردەهێنرێت:

  • ئاگادارکردنەوەی یەکەم پاش تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ بەسەر ماوەی خواستندا

  • ئاگاداری دووەم پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر ئاگاداری یەکەمدا

  • ئاگاداری سێیەم پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر ئاگاداری دووەمدا


چۆن سزای سەرپێچی دواخستن دەدرێت

  • سزای سەرپێچی دواخستن ئەتوانرێت ڕاستەوخۆ لەبەشی خواستن بڕی پارەی داواکراو بدەیت



بزربوون وشێواندنی کتێب

ئەگەر سەرچاوەیەکی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانیت بزرکرد، تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بە بەشی خواستنەوە بکە.

کتێبی بزربوو دەکرێتە ڕاپۆرت ولە ئاگادارییەکانی بەشی خواستن وفاکەڵتی و کۆلێجەکانی خۆت بڵاودەکرێتەوە

لە بارێکدا زیانت بەسەرچاوەی کتێبخانە گەیاندبێت، چاکی دەکەیتەوە، ئەگەر بزریشت کردبێت، ئەوا سزای بزرکردن وەرئەگریت جگە لە

وەرگرتنی سزای بزرکردنەکە ، سزایەکی زیاتر دەدرێیت.

بڕی تێچوونی چاکردنەوە یان کڕینی تیراژێکی نوێ لەسەر ئەستۆی خوێنەر دەبێت.


بەشی خواستن

  • تەلەفۆن ١٢٠٣

شوێن نهۆمی یەکەم


بنەماکانی خوێندن

  • ژووری خوێندنی بەکۆمەڵ: نهۆمی سێهەم

  • دۆڵابەکان (لۆکەرەکان):  هەموو کاتێک دۆڵابەکان دەستەبەرکراون، کە لە دەروازەی کتێبخانەی ناوەندیدایە بۆ هەموو سودمەندێک کە کارتی کتێبخانەی هەبێت.

  • کابینەی دۆڵابی (لۆکەری) ئەلەکترۆنی


شوێنی باش دابین دەکات بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکانیان بە پارێزراوی ونهێنی، سودمەند دەتوانێت دۆڵابەکە (لۆکەرەکە) بەئاسانی بکاتەوە بە

پیاداهێنانی کارتی تایبەت بۆ ئەو کابینەیەی ژمارەکەی لەسەر کارتەکەیە.

بۆ دڵنیا بوون لەوەی هەموو کات ماوە هەیە بەکاری بهێنیت، هێشتنەوەی کەرەستە تایبەتییەکانی سودمەند لەناو دۆڵابەکاندا لەپاش کاتی

کارکردن ڕێگە پێنەدراوە.



تاقیگەی زمان:

Sanako/ Lab 100


  • لە نهۆمی دووەم دانراوە، ساناکۆ تاقیگەی ١٠٠ ، سیستمێکە دەتوانرێت چالاکیەکی زۆری پەروەردەیی( پێداگۆگی) ئەنجام بدرێت لەلایەن مامۆستاو خوێندکارەوە، دەتوانرێت چەندین چالاکی لە بواری زمان دا ئەنجام بدرێت بە بەکارهێنانی جۆرەها سەرچاوەی پەروەردەیی دەنگیی جیاواز.


  • دەستەبەرکردنی ئینتەرنێت/ وای فای

Internet Access/Wi-Fi:

  • بۆ هەموو ئەو سودمەندانەی هەڵگری کارتی کتێبخانەی ناوەندی یان زانکۆیان هەیە

  • دوو ڕوبەری فراوان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت، یەکێکیان بۆ توێژەران ومامۆستایان، دووەمیان بۆ خوێندکاران

  • ژمارەی تەلەفۆن ١١٩٩

  • شوێن : نهۆمی یەکەم

  • وای فای لە هەموو کتێبخانەی ناوەندی دەستەبەرکراوە



کێشە ئەکادیمیەکان


کتێبخانە چەند کێشەيەی ئەکادیمی هەیە وەک:

  1. کەمی کارمەندی ئەکادیمی.

  • نەبوونی مەکتەبی کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆراو ماستەر بێت لە بواری کتێبخانەو زانیارییەکاندا.

  • کەمی فەرمانبەری ئای تی.

  • کەمی فەرمانبەری ئەکادیمی ڕاهێنراو.

  1. کەمی سەرچاوەی ئەلەکترۆنی، دەکرێت لەو ڕێگایانەوە چارەسەربکرێت.

  • پێشخستنی سەرچاوەی ئەلەکترۆنی بەشێوەیەکی یاسایی.

  • زۆرکردنی داتابەیسی نێودەوڵەتی.

  1. دروستکردنی کۆمەلەی دیجیتالی.

  2. دامەزراندنی کتێبخانەی دەنگی.

  3. دامەزراندنی کتێبخانەی نەخشەیی(نەخشەو سیستمی جی پی ئێس).

  4. دامەزراندنی کۆمەڵەی کوردستانی().